بهختیار شاوهیس: سهرۆك كۆمار له 15 رۆژدا كهسێك بۆ پێكهێنانی حكومهت رادهسپێرێت
سەرۆکی پەرلەمان نامەکەی عادل عەبدولمەهدی خوێندەوە
K24 – ههولێر:
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی 241 پەرلەمانتار دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەند کرا.
دوای کۆبوونەوەکەش بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردستا24ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، سەرۆکی پەرلەمان نامەکەی عادل عەبدولمەهدی خوێندەوە و هیچ ئەندامێکی پەرلەمان سکاڵای لەسەر نامەکە نەبووە و دەست لەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی قبوڵ کرا.
بەختیارشاوەیس گوتیشی: دەبێت لە ماوەی 15 رۆژی داهاتوودا سەرۆک کۆماری عێراق کەسێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری بکات و تا دەستبەکاربوونی کابینەی نوێش عادل عەبدولمەهدی و ئەندامانی کابینەکەی بەشێوەی کاربەڕێکەر کارەکانی حکوومەت بەڕێوە دەبەن.