سێ سەربازی رووسیا لە رۆژئاوای کوردستان برینداربوون

مانۆڕێکی هاوبەشی رووسیا و تورکیا کراوەتە ئامانج

K24 – هه‌ولێر:

بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی رووسیا لە رۆژئاوای کوردستان تەقیەوە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی رووسیادا لە کاتی خۆئامادەکرنیان بۆ مانۆڕێکی سەربازیی لەگەڵ سوپای تورکیا لە کۆبانێ تەقیوەتەوە.

ئاشکراشی کردووە، سێ سەربازی رووسیا لەو تەقینەوە برینداربوون، بەڵام برینەکانیان سووکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

 

RT