په‌رله‌مانی كوردستان داوای كاركردن به‌ یاسای ژماره‌ 11ی عێراق ده‌كات

داوا لە حکوومەتی هەرێم دەکات

K24 – هه‌ولێر:

پەرلەمانی كوردستان، داوا لە حکوومەتی هەرێم دەکات کار بە یاسای ژمارەی 11ـەی عێراق بکات.

لە سەر داوای پەرلەمانی کوردستان لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و بازرگانی و پیشەسازی بانگهێشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و گوێکردن لە داواکانیان بۆ پاراستنی مافی بەکاربەر.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین راو پێشنیاز پێشکەش بە لیژنەی پەیوەندیدار کرا، بە تایبەت یەکخستنەوەی پێناسەی گومرگی لەسەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا، هەروەها بە مەبەستی گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کار بە یاسای ژمارە 11ـی ساڵی 2010ـەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکات.