ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له ناتۆ ده‌كات
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت وڵاتانی ناتۆ وه‌ك توركیا بیربكه‌نه‌وه
24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه له ناتۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر توركیا هه‌یه وا پێویست ده‌كات رێكخراوی ناتۆ خۆی نوێ بكاته‌وه، هیوادارین هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆر" هاوكاریی توركیا بكات".
به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێبكه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه له‌سه‌ر ناتۆی ده‌سه‌پێنێ خۆی نوێ بكاته‌وه، توركیا تاكه وڵاته رووبه‌ڕوو شه‌ڕی دژی داعش كردبێت و له سووریا شكستی به ریكخراوه توندڕه‌وه‌كه هێنابێت".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "پێویسته ناتۆ خۆی به‌هێز بكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان، تا پاڵ به وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆوه نه‌نرێت به‌دوای جێگره‌وه‌دا بگه‌ڕێن".
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناتۆ پابه‌ندن به گۆڕانكاری و گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكخراوانه‌ی توركیا له دژیان شه‌ڕ ده‌كات ناتۆ به تیرۆریستیان دانه‌نێت، ئه‌نقه‌ره‌ش نه‌یاری پلانی هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی ده‌بین له ناوچه‌ی بالكان".