كڵۆپ: مێسی به‌هێزترین یاریزانه كه بینیومه
كڵۆپ: چوارسه‌د هه‌زار جاره گوتوومه مێسی باشترین یاریزان له ژیانمدا بینیومه
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ سبه‌ی چوارشه‌ممه لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ، له‌پێناو چوارده‌مین بردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه كاتژمێڕ 11:15خوله‌كی شه‌و میوانداریی ئێڤه‌رتۆن ده‌كات، پێش یارییه‌كه كڵۆپ له باره‌ی باڵۆن دۆر ستایشی مێسی كرد و گوتی: له ته‌مه‌نی خۆم هیچ یاریزانێكی هاوشێوه‌ی لیۆم نبه‌ینیوه.
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن گوتی: ره‌نگه چوار سه‌د هه‌زار یان پێنج سه‌د هه‌زار جار گوتبم ئه‌م یاریزانه باشترینه له ژیانم كه بینبیتێم، یاریی یاریزانه گه‌وره‌كانی وه‌كو پێلێ و پیكنپاوه‌ر و مارادۆنام بینیوه، ئێستاش سه‌یری مێسی ده‌كه‌م، نازانم ئه‌وانی دی چۆن یارییان ده‌كرد له‌م سه‌رده‌مه، ره‌نگه ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كردبایه، به‌ڵام ئێستا مێسی لێره‌یه و خاوه‌نی شه‌ش باڵۆن دۆره.
كڵۆپ گوتیشی: ڤان دایك له وه‌رزی رابردوو ئاستێكی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ی پێببه‌خشرایه به دڵنیایی شایسته بوو، ڤێرجیل كه‌سایه‌تیه‌كی باشی هه‌یه، ئێمه حه‌وت یاریزانمان به‌ربژێر بوون بۆ خه‌ڵاته‌كه چونكه وه‌رزێكی نایابمان به‌ڕێكرد و 97 خاڵمان له پرێمه‌رلیگ كۆكرده‌وه.