سەرکردەکانی ناتۆ گاڵتە بە ترەمپ دەکەن

چەند سەرکردەیەک بێ ئاگا لە مایکی رۆژنامەنووسێک گاڵتە بە ترەمپ دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ، بەبێ ئەوەی ئاگایان لێی بێت، پەیامنێری کەناڵی سی بی ئێس، گفتووگۆیەکی نێوان بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، مارک رووت، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا و جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا تۆمار دەکات.

ئەو سەرکردانە بە کارەکانی ترەمپ پێدەکەنن و گاڵتەی پێ دەکەن چونکە وتارەکەی زۆر درێژ بووە.

جۆنسن پرسیار لە ترودۆ دەکات، ئەمە بۆیە تۆ دوا کەوتی؟

ماکرۆنیش دەڵێت، ئەو دوا کەوت چونکە، گوتاری کۆنفرانسەکەی ئەو (ترەمپ)، 40 خولەکی خەیاند.

سەرۆک وەزیرانی کەنەداش دەڵێت: "دەبوو تەماشای تیمەکەی بکەن چۆن دووچاری سەرسوڕمان بووبون".

لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ناتۆ، ماکرۆن و ئەردۆغان دژی یەک لێدوانیاندا و ترەمپیش رەخنەی لە ماکرۆن گرت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی، سەرۆکی فەرەنسا، هێرشی تورکیای بۆ رۆژئاوای کوردستانی بە کارێکی خراپ ناوبرد و رەخنەی لە رێکخراوی ناتۆش گرت.

H.J