لە کەلار ئافرەتێکی تەمەن 54 ساڵ کوژرا
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، تەرمی ئافرەتێک بە ناوی (ب. م. خ) کە لەدایکبووی ساڵی 1970ـە، گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە گەڕەکی شۆڕشی کەلار. ئافرەتەکە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
سەبارەت بە رووداوەکە، کەسوکاری ئافرەتەکە رایانگەیاند: "خۆی کوشتووە."
هاوکات، عەقید سۆران محەمەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئەوەی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە روون ببێتەوە.