سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و 11 ئەندامی ئەنجوومەنەكە دەدرێنە دادگا
"له كه‌ركووك ته‌نها یه‌ك لایه‌ن كۆنترۆڵی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كردووه"
K24- هه‌ولێر:
دەستەی دەستپاكیی عێراق سكاڵای لەسەر سەرۆك و 11 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە دارایی گشتی تۆمار كردووە، كە ھەموویان لەسەر لیستی برایەتین.
له‌مباره‌شه‌وه رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە كوردستان24ی راگەیاند: لە دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبەر دەستێك له‌ناو دەزگای نەزاھە و بەشێك لە دادوەرەكان هه‌یه، كه دەیانەوێ دۆخی كەركووك بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە و ئەوانەی ئەم دۆخەشیان بەدڵ نییە دەیانەوێ دژایەتیان بكەن.
گوتیشی: ئێستا ده‌سته‌ی نه‌زاهه وه‌ك پێشتر نه‌ماوه، كاتێك هه‌رسێ پێكهاته‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان به‌یه‌كه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كاریان تێدا ده‌كرد و ئێستا ته‌نها پێكهاته‌یه‌ك كۆنترۆڵی ده‌سته‌كه‌ی كردووه و به دیاریكراویش كه‌سێكی سه‌ر به یه‌ك لایه‌ن له‌ناویدا جڵه‌وی دۆخه‌كه‌ی گرتووه‌ته ده‌ست، بۆیه هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه كه ده‌یه‌وێت ئه‌و 12 كه‌سه بدرێنه دادگا، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئه‌وان له دژی ئه‌و دۆخه‌ن كه به‌سه‌ر شاره‌كه‌یاندا سه‌پێندراوه".
H.B