سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا: له هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر توركیا تێده‌گه‌ین
"ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی چوونه‌ته ناو داعش هیچ مافێكیان له به‌ریتانیا نه‌ماوه"
K24- هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له رایگه‌یاند، له فشاره‌كانی سه‌ر توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته تێده‌گه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی دۆخی باكووری سووریامان كردووه.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له شاری له‌نده‌ن، جۆنسن دووپاتیكرده‌وه، له فشاره‌كانی سه‌ر توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته تێده‌گه‌ین، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دۆخی باكووری سووریامان تاوتوێ كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گوتیشی: ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی چوونه‌ته ناو رێكخراوی داعش هیچ مافێكیان له به‌ریتانیا نه‌ماوه.
سه‌باره‌ت به ئه‌مه‌ریكاش جۆنسن گوتی: ئه‌مه‌ریكا هاوكارێكی گرنگی ئه‌وروپایه.
H.B