داوای كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی قوتابخانە تایبەتەكان ده‌كرێت

له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کردووە تا لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندنی نا حکومی کە لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەن رێژەیەک لە کرێی خوێندنی ئەمساڵ کەمبکرێتەوە.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ بەشێکی زۆری ئەو ناوەندانە بە تایبەت قوتابخانە و پەیمانگاکان بەشێک لە قیستی مانگانەیان لە قوتابیان وەرگرتووە.

بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش ده‌ڵێت: "ئەو رێژەیەی دایدەنێن بۆ داشکاندنی کرێی خوێندن رێگەنادەن کاریگەری لەسەر کوالێتی خوێندن ھەبێت".

زیاتر لە  دوو مانگە پرۆسەی خویندن دەستیپێکردووە،  کرێی خوێندنیش بە گوێرەی کوالیتی و قۆناغەکان جیاوازە, بەڕێوەبەری گشتی یه‌كێك لە پەیمانگا ناحکوميیەکان ده‌ڵێتك "ھەرکات لەلایەن وەزارەتەوە ئاگادار کراینەوە، ئێمه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین, به‌ڵام داواشدەکات رەچاوی کوالیتی بکرێت و حکومەت پابەند بێت بە دابینکردنی پیداویستيیەکانیان".

ئ. م