3 كورد كاندیدی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیان
سێ حزبی گه‌وره كێبڕكێ له‌سه‌ر 650 كورسی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن
K24- له‌نده‌ن:
بۆ ھەڵبژاردنی بەریتانیا كە بڕیاره 12ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، سێ ھاووڵاتی كورد كاندیدن بۆ ئەوەی ببن بە ئەندامی پەرلەمان، ئەم 3 كاندیدە كوردە لە دوو حزبی گەورەی ئەو وڵاتەن و گەشبینن كە دەتوانن دەنگی پێویست بە دەستبھێنن و بگەنە پەرلەمان.
ئیبراهیم دوگهوز كه خه‌ڵكی باكوری كوردستانه، ماوه‌ی 25 ساڵه نیشته‌جێیی به‌ریتانیایه و ئه‌و ئێستا كاندی پارتی كرێكارانی ئه‌و وڵاته‌یه و چانسێكی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خولی نوێی په‌رله‌مان ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان.
شه‌پۆلی قه‌یرانه سیاسییه‌كان و پرسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی برێگزت و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران په‌رله‌مانی به‌ریتانیای ناچار كرد، كه بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 3 حزبی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته كێبركێ له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كه له650 كورسی پێكهاتووه، 3 كاندیدی كوردیش له دوو حزبی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته كاندین، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ئه‌ندام په‌رله‌مان.
له هه‌ڵبژاردن پێشوه‌خته‌ی 12ی دیسمبه‌ردا 35 ملیۆن به‌ریتانی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی كوردانی به‌ریتانیاش 300 هه‌زارن. به‌شێك له پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته و ئه‌ندامی شاره‌وانیه‌كان كه به‌ده‌ست كورده‌وه‌ن، گروپێكی خۆبه‌خشیان به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌و 3 كاندیده كورده پێكهێناوه.
ئیستا به‌ریتانییه‌كان چاوه‌رێی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ن، تاوه‌كو چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان یه‌كلاببێته‌وه، به‌تایبه‌ت له پرسی برێكزت، كه ئایا ئه‌و وڵاته ده‌توانێت بۆ دواجار له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه، یانیش هه‌ر له‌و یه‌كێتییه ده‌مێنێته‌وه و ئه‌نجامی ریفراندۆمی 2016ی به‌ریتانییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
H.B