ماكرۆن: فه‌ره‌نسا وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی سه‌یری یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ناكات
ماکرۆن: کڕینی چەك لە رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه لەگەڵ سیستەمی ناتۆ ناگونجێت
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كانیان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك هاوڕان، به‌ڵام له‌باره‌ی پێناسی تیرۆر ناكۆكن و گوتی: ئێمه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به تیرۆریست ناناسێنین.
ئه‌م گوتانه‌ی ماكرۆن له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی لوتكه‌ی ناتۆدا كه له شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت هاتوون و رایگه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر ناساندنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ توركیا ناكۆكین، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ی به دوژمنی سه‌ره‌كی سه‌یریان ده‌كات، رێكخراوه توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌كانن، به تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی داعش و قاعیده.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌كاتێكدا توركیا ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، كڕینی چه‌كی رووسی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه له‌گه‌ڵ سیسته‌می ناتۆ ناگونجێت.
ماكرۆن گوتیشی: هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك دوژمن سه‌یری رووسیا ناكه‌ین، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن به هه‌ڕه‌شه ده‌یبینین.
H.B