"سه‌رۆكی حكوومه‌ت به جدی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات"
"هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته قۆناخێكی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی باش"
K24- هه‌ولێر:
ئۆمێد سه‌باح، سەرۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئەنجوومەنی وەزیران له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ی راگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و خۆشی سه‌رپه‌رشتی لێژنه‌كانی تایبه‌ت به دانوستانه‌كان ده‌كات.
ئۆمێد سه‌باح گوتیشی: رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی هه‌ولێر و به‌غدا كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كات و ئێستاش گه‌یشتوونه‌ته قۆناخێكی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی باش.
H.B