ئه‌ردۆغان: ئه‌وانه‌ی چاویان بڕیوه‌ته سووریا پێویسته بچنه ده‌ره‌وه
سنووری هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره چاوی نه‌بڕیوه‌ته خاكی سووریا، ئه‌وانه‌ی به كرده‌وه تهماعكارن پێویسته له سووریا بچنه ده‌ره‌وه.
ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی ره‌وه‌ندی توركی كرد له له‌نده‌ن، گوتی: توركیا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا سه‌ربه‌خۆیه. ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له هیچ كه‌سێك ئه‌نجامده‌دات. ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدایه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موویان خۆیان وا ده‌رده‌خه‌ن، كه ئامۆژگاری توركیا ده‌كه‌ن و له هۆكاری چوونمان بۆ سووریا ده‌پرسن، به‌ڵام ئێمه یه‌ك وه‌ڵاممان هه‌یه بۆیان، پێیان ده‌ڵێین: ئێوه له سووریا چی ده‌كه‌ن؟ ئایا سنووری هاوبه‌شتان هه‌یه؟ بێگومان نه‌خێر. كه‌واته چی ده‌كه‌ن له سووریا؟
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ردۆغان گوتی: له دووری ده‌یان هه‌زار كیلۆمه‌تره‌وه هاتوون، به‌ڵام ئێمه به درێژایی 911 كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شمان هه‌یه. ئێمه ده‌مێنینه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ناوچه‌كه به ته‌واوی له تیرۆر پاك ده‌كه‌ینه‌وه. به بێ ئه‌وه‌ی چاومان بڕیبێته خاكی سووریا، له‌سه‌ر تهماعكارانیش پێویسته له سووریا بچنه ده‌ره‌وه.