خۆپێشانده‌رانی عێراق داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
خۆپێشانده‌ران گۆڕه‌پانی ته‌حریر چۆڵ ناكه‌ن
K24- به‌غدا:
خۆپێشاندەرانی عێراق مانگێک زیاترە لەگۆڕەپانی تەحریری بەغدان، داواکاریەکان لەدوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئێستا هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، کە جگە لەمە پێی ناچێت بەهیچی دیکە ڕازی بن.
گۆڕەپانەکە بەهەزاران خۆپێشاندەری تێدایە، سەدان دروشم دەگوترێته‌وه و به‌رز ده‌كرێنه‌وه، پەیامنێری کوردستان۲٤ کە چۆتە گۆڕەپانەکە، دەڵێت: زۆربەی دروشم و هوتافەکان دژ بە سیاسیەکانی شیعەی عێراق دەوترێنه‌وه، کە بە هۆکاری سەرەکی کێشەکانی عێراقیان دادەنرێن.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان 24 له‌سه‌ر زاری خۆپیشانده‌ران گواستییه‌وه، پێكهه‌ڵپژارنه‌كان به‌رده‌وامن و رۆژانه ته‌رمی قوربانییه‌كان له‌و گۆڕه‌پانه‌وه به درووشمی دژ به ده‌سه‌ڵاتداران به‌ره‌و گۆڕستانه‌كان به‌ڕێ ده‌كرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، كه یه‌كێك له داواكارییه‌كانیان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌بوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، به‌ڵام ئێستا میچی داواكارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رز كردووه‌ته‌وه و وه‌ك له دۆخه‌كه‌دا دیاره، پێشبینی ناكرێت له‌و داواكارییه پاشگه‌ز ببنه‌وه.
H.B