بۆ یه‌كه‌مجار.. رووسیا جانتا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پوتن نمایش ده‌كات
له هه‌موو شوێنێك له‌گه‌ڵیه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی زڤێزدای رووسی، بۆ یه‌كه‌مجار جانتا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای نمایشكرد، كه به‌رده‌وام له‌لایه‌تی و كه‌سێكی تایبه‌ت جانتاكه هه‌ڵده‌گرێت.
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی كه‌ناڵه‌كه 2 خووله‌ك و 36 چركه‌یه و تێیدا به روونی باس له پێكهاته‌كانی ناو جانتاكه و دوگمه‌كانی ده‌كات، كه یه‌كێكی سپییه و تایبه‌ته به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك.
به گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، ئه‌و جانتایه له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌فسه‌رانی باڵای نزیك له باره‌گای فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت، یه‌كێك له پێكهاته‌كانی جانتاكه، "میمۆری كارتێكه" و یه‌كێكه له كلیله سه‌ره‌كییه‌كانی جانتاكه.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه، هه‌موو ورده‌كارییه نهێنییه‌كانی جانتاكه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
كه‌ناڵی رووسیه‌لیه‌ومیش بڕیاره به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به بنكه‌ی سه‌ره‌كی مووشه‌كه ناووكییه‌كانی رووسیا نمایش بكرێت، كه تێیدا چۆنیه‌تی دانان و باركردنی ئه‌و مووشه‌كانه بۆ سه‌ر سه‌كۆ و كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی نمایش بكات، كه وه‌ك باس ده‌كرێت ده‌رگای سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كان، كێشیان چه‌ند تۆنێك ده‌بێت.
جانتا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پوتن له رووسیا ناوی "كازبیك"ـه، كه كۆمه‌ڵێك ئامێری تێدایه و سیسته‌می مووشه‌كی ئه‌تۆمی رووسیا كارا ده‌كات، ته‌نها له‌لای گه‌وره‌ترین و باڵاترین به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
ئاژانسی سپوتنیكی رووسی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه له رێگه "كازبیك"ـه‌وه ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵی مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان بكرێن و له‌هه‌ر شوێنێكی جیهان بێت ده‌توانرێت ئه‌و مووشه‌كانه ئاراسته بكرێن.
باس له‌وه‌ش كراوه، كه جانتاكه له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ئامێر و كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی له مۆسكۆ درووستكراوه و له ساڵی 1983 كاری پێكراوه.
ئه‌و جانتا ئه‌تۆمییه 3 دانه‌ی هه‌یه و یه‌كێك له‌وانه له‌لای پوتنه، ئه‌وی دیكه‌ش لای سێرگی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگری و دانه‌ی سێیه‌میش له‌لای سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته‌یه.
جانتاكه له‌لایه‌ن پاسه‌وانی تایبه‌ته‌وه ده‌پارێزرێت، له‌كاتی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتیش، جانتاكه له سه‌رۆكی پێشووه‌وه ده‌درێته سه‌رۆكی نوێ و له وتاری ته‌له‌ڤزیۆنیشدا كه باس ده‌كرێت ده‌گوترێت: "جانتاكه راده‌ستكردنی سه‌رۆكی نوێ كرا".
ئ. م