حكوومه‌تی هه‌رێم نووشته و جادوو و فاڵگرتنه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات
هه‌ڵمه‌تێك بۆ ده‌ستگیركردنی فاڵچی و جادووگه‌ران ده‌ستپێده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و لەسەر داواکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کاری نوشتە و جادوو و فاڵگرتنەوە لە ھەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت: به‌هۆی نەبوونی یاساییەکی تایبەت بەقهدەغەکردنی ئەم کارە، ناچارن بەبڕیار ئەم کارە قەدەغە دەکەین.
بەڕێوبەری پۆلیسی ھەولێریس ئاشكرای ده‌كات، نوشتە و جادوو ھەیە نرخەکەی گەشتووه‌تە ١٠ ھەزار دۆلار.
شەش مانگ لەمەو بەر لە ھەڵمەتێکدا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ژمارەیەك لەو کەسانەی دەستگیر کرد، کە ئەم کارە دەکەن دواتر بە کەفالەت ئازادكراون، بەڵام لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، ھەڵمەتێکی دیکە بۆ ئەوکەسانە دەست پێدەکەنەوە، كه دووبارە دەستیان بەکاری نوشتە و جادوو و فاڵگرتنەوە كردووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی ھەولێریش دەڵێت: لەماوەی ڕابردودا ٢٦ کەسیان دەستگیر کردووە، کە کاری نوشتە، جادوو و فاڵگرتنەوەیان بە پارەیەکی زۆر کردووە ' بەشێکیان بە ھەزار دۆلار و بەشێکی تریان بە 2 ھەزار دۆلار، دەشڵێت جادوو ھەیە نرخه‌كه‌ی تا ١٠ ھەزار دۆلار رۆیشتووە.
H.B