هەسەدە هەواڵی هێرشکردنە سەر سوپای ئەمەریکا رەتدەکاتەوە
لە رێگای کوردستان24 هەواڵێک رەت دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
هەسەدە رەتیدەکاتەوە کە هێرش کرابێتە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە باکووری دێرزوور.
ئاژانسی سانای سەر بە حکوومەتی سووریا بڵاویکردەوە کە ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری دێرزوور و شەڕ و پێکدادان روویداوە، بەڵام بەرپرسێکی هەسەدە بە کوردستان24ی راگەیاند ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە.
گوتیشی دەنگی ئەو تەقینەوانەی لەو ناوچەیە بیستراوە بەهۆی مەشق و راهێنانی هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان بووە نەک هێرشی چەکداران.
سوپای ئەمەریکا بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ئەرکیان "پاراستنی" کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریایە.
H.J