لە بەغدا زیاتر لە 20 خۆپیشاندەر كوژران
زیاتر لە 120 كەسی دیكە بریندار بوون
K24 - ھەولێر
لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی بەغدا 21 کەس کوژران و زیاتر لە 120 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسیۆشیەتد پرێس، له نزیک هەردوو پردی سنەک و ئەحرار لە بهغدا، گرژی و ئاڵۆزی لهنێوان خۆپیشاندهران و چهكدارانی نهناسراو روویدا و بههۆیهوه 21 خۆپیشاندهر كوژراون و 123 دیكهش برینداربوون، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمە رەتدەکاتەوە و رایگەیاند، تەنیا چوار کەس کوژراون و 80 کەسیش بریندارن، دەستیشییان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
لە کەربەلاش لە ئەنجامی رووبەڕوونەوەی نێوان خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان، زیاتر لە 30 کەس برینداربوون.
هاوکات، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزێت و ئارامی بۆ گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بگێڕێتەوە.
ھ.م