ئه‌ردۆغان: تا وڵاتانی دیكه سووریا جێ نه‌هێڵن هێزه‌كانمان له‌و وڵاته ناچنه ده‌ره‌وه
"سوپای توركیا له‌سه‌ر داواكاری خه‌ڵكی سووریا هاتووه‌ته ناو خاكی ئه‌و وڵاته"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا ناكشێته‌وه، تا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه سووریا جێنه‌هێڵن كه هێزیان له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
ئه‌ردۆغان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری حزبه‌كه‌ی "پارتی داد و گه‌شه‌پێدان" له ئیستانبوڵ، كه حزبی ده‌سه‌ڵاتداره له توركیا ئه‌م قسانه‌ی كرد و گوتی: "له سووریا ناكشێینه‌وه، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه گه‌لی سووریا به سوپاسه‌وه داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌مان لێ بكات".
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه، "هێزه‌كانی توركیا له سووریا له‌سه‌ر داوای گه‌لی ئه‌و وڵاته و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌یه، كه له ساڵی 1998 له نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێزه‌كانی توركیا كاتێك له سووریا ده‌كشێنه‌وه، كه وڵاتانی دیكه‌ش خاكی ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵن" و روونیشیكرده‌وه، "ته‌واوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌و باسه‌مان لهگهیڵیان كردووه ئه‌و پرسیاره‌مان لێ ده‌كه‌ن، ئاخۆ كه‌ی له سووریا ده‌كشێینه‌وه، ئێمه‌ش له وڵامدا پێیان ده‌ڵێین؟ ئه‌ی ئێوه لێره چی ده‌كه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" له دژی هێزه كوردییه‌كان، كه له شه‌ڕێ دژ به داعش به هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانرێت، ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووی لێشاوێك ره‌خنه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه.
له ساڵی 2016ـه‌وه، ئه‌مه سێیه‌م ئۆپه‌راسیۆنی توركیایه، كه له‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكووتهكهی دیمه‌شق ئه‌نجامیده‌دات.
H.B