گوتاری مه‌سرور بارزانی تایبه‌ت به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی 100 رۆژی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م

گوتاری مه‌سرور بارزانی تایبه‌ت به‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی 100 رۆژی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م

K24 - هه‌ولێر:

بەبۆنەی 100 رۆژی کارکردنی کابینەی نۆیەم، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێك پێشکەش دەکات و تێیدا ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و 100 رۆژه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌خاته‌ڕوو.

لە گوتارەکەیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بە درێژی باس لەپرۆسەی  چاکسازی کارگێڕی و دارایی، رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵی، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری، باشترکردنی پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا ده‌كات.