یوڤێنتۆس ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته ئامانج
چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا شه‌ڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن
یانه‌ی یوڤێنتۆس یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندی به‌هره‌مه‌ندی نه‌رویجی و هێرشبه‌ری یانه‌ی رێدبۆڵ ساڵزبۆرگی نه‌مسایی هاوێشت.
سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویان كردۆته‌وه یوڤێنتۆس ئۆفه‌رێكی به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ خستووه‌ته به‌رده‌م یانه نه‌مساییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری یاریزانه 19 ساڵانه‌كه ببن، كه ئه‌م نرخه بڕی شكاندنی گرێبه‌ستی یاریزانه نهرویجیهكهیه، له‌گه‌ڵ پێدانی مووچه‌ی ساڵانه‌ی یاریزانه‌كه كه بریتیه 3 ملیۆن یۆرۆ.
یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت هاڵاند بكاته شوێنگره‌وه‌ی ماریۆ ماندزۆكیچ یاخود گۆنزالۆ هیگواین، هه‌رچه‌نده ئه‌ركی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ئاسان نییه و كۆمه‌ڵێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا ململانێی به‌ده‌ستهێنانی ده‌كه‌ن.
