وهزیرێكی ههرێم: کابینەی نۆیەم تەواوی کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکات
"دەبێت کابینەی نۆیەم سووربێت لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا"
K24- ههولێر:
وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، هەولێر هاوشێوەی نەوت و بودجە لەسەر کێشەکانی دیکە لەگەڵ بەغدا دەگاتە رێککەوتن و چاودێرێكی سیاسیش دهڵێت: دۆخی عێراق کاریگەری لەسەر رێککەوتنەکانی هەردوولا دەبێت.
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان جهخت دهكاتهوه، لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵدا گفتوگۆکان لە نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام دهبن و هاوشێوەی بودجە و نەوت لەسەر کێشەکانی دیکە گفتوگۆ دەکەن تا لهسهر تهواوی پرسهكان دهگەنە رێککەوتن.
هاوكات تارق جهوههر، چاودێری سیاسی دهڵێت: باشترکردنی پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا دەبێە هۆی چارەسەری کێشەکانی هەردوو و جهختیش دهكاتهوه دۆخی عێراق کاریگەری لەسەر رێککەوتنەکانی هەردوولا دەبێت.
لە بارەی گرژیەکانی شارەکانی عێراق و حکوومەتی داهاتووش ئهو چاودێره پێ وایە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت سوربێت لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی عێراق.
دەربرینی نیازپاکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەركردنی کێشە بنەرەتیەکانی هەولێر و بەغدا کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی هەردولا دەبێت، بە تێکچوونی پەیوەندیەکانیش هەردولا توشی کێشە دەبن، ئەوەی جێ گەشبینی هەردوو حکوومەت و هاوڵاتی و پسپۆرانە ئایندەی پەیوەندی هەولێر و بەغدا بەرەو چارەسەری کێشە بنەرەتیەکان دهڕوات.
H.B