له سێ ساڵدا دهستپاكی 17 ملیار دیناری بۆ حكوومهت گهڕاندووهتهوه
بەھای گەندەڵی خەمڵێندراو بريتييه 423 ملیار و 29 ملیۆن دینار
K24 – ههولێر:
بە گوێرهی ئاماری دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان، لە چوارچێوهی بهرهنگاربوونهوهی گهندهڵی لە ساڵی 2016ەوە تاكو 2019 نزیكەی 737 دۆسیه رەوانەی دادگا كراون و بڕی 17 ملیار و 79 ملیۆن دیناریش وەك داھات بۆ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گەڕێندراوەتەوە.
بەشێوەیەكی گشتی ئامارەكانی دەستەی دەستپاكی لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا بەم شێوەیەیە:
- وردبینی كردن لە كەیسی پلە تایبەتەكان كە لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و وەزارەتەكان و دەستەكانەوە پێكدێت بریتییە لە 523 كەیس.
- كهیسی پلە تایبەته بێ شوێنكارهكان كە لە پارێزگار و جێگر و قایمقام و بریكاری وەزارەتەكان و بەڕێوبەری شارۆچكە و راوێژكار و بەڕێوبەرە گشتییەكان پێكدێت بریتییە لە 83 كەیس.
- ئەو كەیسانەی لە 1/1/2016 تاكو 1/12/2019 رەوانەی دادگای تایبەتمەند كراون و دادگایی كراون بریتییە لە 737 كەیس.
- داوا ههواڵدهرییهكان لە 2014-2019 بریتییه له 669 داوا.
- داوا سزاییهكان لە 2014 – 2019 بریتییه له 1027 داوا.
- بەھای گەندەڵی خەمڵێندراو لە ساڵی 2014 تاكو ساڵی 2019 بریتییە لە 423 ملیار و 29 ملیۆن دینار.
- بڕی پارەی دەست بەسەرداگیراو 2 ملیار و 77 ملیۆن دینارە.
- بههای داهاتی گەڕێندراوە 17 ملیۆن و 79 ملیۆن دینارە.