حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوێكی نوێ له‌باره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌نێت
لێژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان پێشوازی له‌و هه‌وڵه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لێژنەیەکی باڵای بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنووریەکان پێکھێناوە، لێژنەکە لە سەرەتای کارەکانێتی و بڕیارە سەردانی سەرجەم خاڵە سنووریەکان بکات، لێژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانیش پێشوازی لەو ھەوڵەی حکوومەت دەکەن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دارایی حکوومەتی ھەرێم، دەیانەوێت لە رێگای لێژنەیەکی ھاوبەش، خاڵە سنووریەکان کۆنترۆڵ بکەن، لێژنەکە لە ھەماھەنگی و کۆبوونەوەی بەردەوام دایە، بۆ ئەوەی وەکو خاڵی دەستپێك میکانیزمی کارکردنی کاركارهكهیان دیاری بکەن.
له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د ئیلخانی، بڕیارده‌ری لێژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت، لێژنه‌كه‌یان ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێم، بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان بەرز دەنرخێنێت.
هاوكات لێژنەی دەستپاکی پەرلەمان لە دەستپێکی کارەکانی، سەردانی سەرجەم خاڵە سنووریەکانی کرد، راپۆرتێکی تێر و تەسەل لەسەر ته‌واوی خاڵە سنووریەکان ئامادەكردووه، وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی ده‌ڵێت: لە بەدواداچوونەکانیان بۆیان ئاشکرا بووە، کە ھەندێ لەو خاڵە سنووریانە بێ کۆنترۆڵن و پێویستیان بە کۆنترۆڵکردنێکی بەھێز ھەیە.
لە یەکێك لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان جه‌ختیان له‌سه‌ر کۆنترۆڵکردن و رێکخستنەوەی خاڵە سنووریەکان كردووه، بە شێوەیەك كه سەرجەم خاڵە سنووریەکان بە یەکەوە ببەسترێنەوە، بە ئامانجی رێگەگرتن لە گەندەڵی و هاورده‌كردنی کاڵا قەدەغەکراوەکان.
H.B