خۆپیشانده‌رانی به‌غدا له ‌ترسی چه‌كداران و رفاندنیان ناتوانن له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر دوور بكه‌ونه‌وه‌

ناوێرن بۆ چاره‌سه‌ری برینداره‌كانیش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن

K24- به‌غدا:

خۆپیشانده‌رانی به‌غدا له ‌ترسی چه‌كداران و رفاندنیان ناتوانن له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر دوور بكه‌ونه‌وه‌ و زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ره‌ برینداره‌كانیش هه‌ر له‌ ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌ له‌لایه‌ن پزیشك و په‌رستاره‌ خۆبه‌خشه‌كانه‌وه‌ تیمار ده‌كرێن، چونكه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیش به‌ شوێنێكی پارێزراو نازانن تا بۆ چاره‌سه‌ر رووی تێ بكه‌ن.

هه‌وره‌ها ده‌ڵێن: زۆربه‌ی خۆپێشانده‌ره‌ برینداره‌كان له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ رفێندراون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌ چه‌ند سوچێكی گۆڕه‌پانه‌كه‌ جلوبه‌رگی خوێناوی خۆپیشانده‌ره‌ كوژراو و برینداره‌كان نمایشكراون، بۆ پیشاندانی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌ سه‌ر ژیانی خۆپیشانده‌ران هه‌یه‌.

H.B