"حمامى خان" لە سنە
بەناوی میر و فەرمانڕەوای ئەردەڵان كراوە
K24 - ھەولێر
گەرماوی ئەمانوڵڵاخان (حمامى خان) یەكێكە لە شوێنە دێرینەكانی شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان، زۆر لەو گەشتیارانەی دەچنە شارەكە سەردانی گەرماوەكەش دەكەن.
ئامانوڵڵا خانی ئەردەڵان میر و فەرمانڕەوای میرنشینی ئەردەڵان لە ساڵی 1214 تاکوو 1240 لە سەردەمی قاجاڕەکان لە شاری سنە بوو، ئێستا گۆڕەكەی لە شاری نەجەفە.








