رێگای سەرەکی کەرکووک – بەغدا داخرا

"دەبێت داوای لێبوردن لە حەشدی شەعبی بکرێت پاشان رێگاکە دەکرێتەوە"

K24 – هه‌ولێر:

دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوێنێی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکووک کە حەشدی شەعبی بەوە تۆمەتبارکرد هەڕەشەیان لێ کردووە، لایەنگەرانی حەشدی شەعبی رێگای سەرەکی کەرکووک – بەغدایان داخست.

حەشدی شەعبی هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو، لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی ناوی دامەزراوان،  ئەگەر هاتوو بەدڵی ئەوان نەبوو، هەڵدەکووتنە سەربینای بەڕێوەبەرێتی پەروەردە.

وەکو کاردانەوەیەکیش، لەدوای نوێژی هەینی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە تازە خوورماتوو خۆپێشاندانێکیان سازکرد و رێگەی سەرەکی بەغدا- کەرکووکیان داخست و داوایانکرد بەڕێوەبەری پەروەردە داوای لێبوورن بکات بەبیانووی ئەوەی ناوبانگی حەشدی شەعبی زڕاندووە.

 H.J