روونکردنەوەیەک لەڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا وه‌ڵامی ده‌نگۆی هه‌ندێك په‌یجی سۆشیال میدیا ده‌داته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ندێك په‌یج له سۆشیال میدیا ده‌نگۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه له باره‌ی گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌یه‌ك له قه‌ندیله‌وه بۆ چێنه‌ر و گوایه له‌سه‌ر داوای كۆنسوڵی وڵاتێك بووه، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه بێ بنه‌مایه و ئامانجه‌كانی پشتی ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه روونن".
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، خودی وه‌زیری په‌روه‌رده كاتێك هه‌واڵی گۆڕینی ناوی قوتابخانه‌كه‌ی بیستووه له هۆكاره‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، دوو قوتابخانه به‌ناوی قه‌ندیل هه‌یه، بۆیه گۆڕیویانه، دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده بڕیاریداوه ناوی قه‌ندیل بۆ قوتابخانه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه، قوتابخانه‌كه‌ی دیكه‌ش كه ده‌كه‌وێته گوندی قه‌ندیل، ناوه‌كه‌ی بكرێته قوتابخانه‌ی "گوندی قه‌ندیل".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە بەڕێز وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی قەندیل ی لەسەرداوای کۆنسوڵی دەوڵەتێک گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و ئامانجەکانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕوونن، بەکورتی:
۱ـ گۆڕینی ناوی قوتابخانە لەدەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەیە نەک وەزیر.
۲ـ کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست ، لەهۆکارەکەی کۆڵییەوە ، دوو قوتابخانە بەناوی قەندیل هەیە، لەبەرئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە، بەڕێز وەزیری پەروەردە فەرمانیکرد کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە"