نه‌بوونی كۆده‌نگی نیشتمانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌كخستووه
سه‌رۆك كۆمار تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی كه‌ریم، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرایكرد، بەھۆی نەبوونی کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار نەیتوانیوه کەسێک بۆ ئەو پۆستە راسپێرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، كه‌ریم به‌حری، شارەزای دەستوور له‌و بڕوایه‌دایه، ئەگەر لە ماوەی یاسایی کەسێک بۆ ئەو پۆستە رانەسپێردرێت، بۆشای دەستوور لەو وڵاتە درووست دەبێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 15/12/2019، به نووسراوێكی فه‌رمی، كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه، داوای دیاریكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ده‌كات.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، سه‌رۆك كۆمار داوای كردووه، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مادده‌ی (76/ بڕگه‌ی یه‌كه‌می) ده‌ستووری عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاری بكرێت.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی تۆماركراو، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك كۆمار مه‌رجی بۆ كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت ره‌زامه‌ندی موقته‌دا سه‌دری له‌سه‌ر بێت ئینجا لای خۆیه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رایده‌سپێرێت.
به گوێره‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 76، پێویسته سه‌رۆك كۆمار له ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راسپێرێت.
له نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماریشدا ئاماژه به‌وه كراوه، كه نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، رۆژی 4/12/2019 گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌و پێیه‌ش 15 رۆژی دوای ئه‌و رێكه‌وته دوا رۆژی ماوه ده‌ستوورییه‌كه‌یه، كه ده‌كاته 19/12/2019، واتا هێشتا 4 رۆژ له‌به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماردا ماوه بۆ راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ.