نێچیرڤان بارزانی و كۆنسولی ئێران ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌يان تاووتوێ كرد
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له كۆنسولی ئێران كرد
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایيی ده‌ستبه‌كاربوونى له كۆنسولی گشتيى كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.
له دیدارێكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/12/2019 له هه‌ولێر، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كۆنسولی گشتيى كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر، دوا پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتی تاووتوێ كرد.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.