ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌نجه‌رلیك ده‌كات
ئه‌مه‌ریكی و رووسه‌كان یه‌په‌گه‌یان دوورنه‌خستووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌گه‌ری سزادانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه وه‌ڵامیان ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ی ئهنجهرلیكیش ده‌كات، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌ردۆغان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "A Haber"ی توركی رایگه‌یاند، بێگومان توركیا وه‌ڵامی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت كه له‌لایه‌ن یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه له كۆنگرێس ده‌خرێنه‌سه‌ری.
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، كه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیكی ئه‌مه‌ریكا و كورهجیكی ناتۆ كه سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی تێدا جێگیركراوه، له وڵاته‌كه‌ی داده‌خات، ئه‌گه‌ر سزاكان جێبه‌جێ بكرێن،
ئه‌ردۆغان له باره‌ی بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان، له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه "سیاسییه و هیچ به‌هایه‌كی نییه".
له باره‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)یش رایگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكی و رووسه‌كان به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌سه‌ر و یه‌په‌گه‌یان له ناوچه‌كه دوور نه‌خستووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م