عه‌لاوی: دیموكراسییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێنای شتێکی بێ ناوەڕۆک و بێمانایە
"ته‌نها ژمارەی ئاوارە و رێژەی ھەژاری و نەخوێندەواری زیادكرد"
K24 - هه‌ولێر:
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ئیتیلافی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئەو دیموکراسیەی ئەمه‌ریکا ھێنایە عێراق، شتێکی رووکار و بێ ناوەرۆک و بێمانایە.
عەلاوی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراقەوە ھۆشداری دەدات و دەڵێت: "ژمارەی ئاوارە و رێژەی ھەژاری و نەخوێندەواری رۆژ لەدوای رۆژ روو لە ھەڵکشانە".
عه‌لاوی ده‌شڵێت: "ئێستا ئەگەر لە عێراقيیەک بپرسی پێتدەڵێت دیموکراسی شتێکی زۆر بێمانایە، درۆیە و نمایشێکە و ھیچیتر".