ئەسەد: ئەمەریكا نەوتی سووریا دەدزێت و بە توركیای دەفرۆشێت

"پێشتر توركیا بە پەیوەندی لەگەڵ داعش نەوتی سووریای دەدزی"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/052327f6-9067-4368-ad3d-079b4dd1b1c0/121619DCK.ism/manifest

K24 - ھەولێر

سەرۆكی سووریا رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا نەوتی سووریا دەدزێت و بە توركیای دەفرۆشێت.

بەشار ئەسەد، رایگەیاند: "ئەمەریكا نەوتی سووریا دەدزێت و بە توركیای دەفرۆشێت. توركیاش بەشداری دەكات لە فرۆشتنی نەوتی سووریا، ئەوەش بەھۆی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەرەی نوسرە و پێشتریش بە پەیوەندی لەگەڵ داعش نەوتی سووریای دەفرۆشت، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەمەریكا ئەو كارە دەكات".

ئەمە لەكاتێكدایە سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو، ئەمەریكا و رووسیا لە دەركردنی یەپەگە لە باكووری سووریا سەركەوتوو نەبوون.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكردووە، پلانیان دارشتبوو ناوچەیەكی ئارام بە پشتبەستن بە داھاتی نەوتی سووریا دروست بكەن، بەڵام پلانەكانیان لەلایەن ئەمەریكا رەتكرانەوە.