سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات
هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە (16/12/2019) مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزیایی لە باڵیۆز شانۆن کرد، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەتیش سوود وەرگرتن لە ئەزموونی فیدراڵی کەنەدا.