دیارده‌یه‌كی نوێ له ده‌ڤه‌ره‌كانی شێخان و به‌رده‌ڕه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات
زیانی زۆر به هاووڵاتیان گه‌یشتووه
K24- شێخان:
له ناوچه‌كانی شێخان و به‌رده‌ڕه‌ش تا دێت دیارده‌ی دزینی گۆڕه‌ری "محاویله‌ی كاره‌با" زیاتر ده‌بێت و به شێوه‌یه‌ك كه له ماوه‌كانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری گۆڕه‌ری "محاویله‌كانی كاره‌با" له‌و ده‌ڤه‌رانه دزراون، به‌مه‌ش زیانێكی زۆر به جووتیاران و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه گه‌یشتووه.
له‌مباره‌شه‌وه عوبه‌یدوڵڵا سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای شێخان ئاشكرای ده‌كات، دزینی گۆڕه‌ری كاره‌با له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده، به جۆرێك كه له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی په‌نجا دانه دزراون.
ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌ی كوردستان 24 دا بزانه:
H.B
