مه‌سرور بارزانی: چاوه‌ڕێین بزانین ره‌وشی به‌غدا چی لێ دێت
باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێیه بزانێت ره‌وشی به‌غدا چی لێدێت.
مه‌سرور بارزانی، ئه‌مڕۆ له وته‌یه‌كی كورتدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، كه په‌یامنێری كوردستان24 تێیدا ئاماده‌بوو، باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرد.
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كان باشن. چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین بزانین ره‌وشی به‌غدا چی لێدێت".
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و ژماره‌یه‌ك پارێزگای خوارووی عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی و چاكسازی راسته‌قینه له ره‌وشی ئابووری و سیاسی عێراق ده‌كه‌ن.
خۆپیشاندانه‌كان بووه هۆی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بڕیاری حكومه‌ت بۆ چاكسازی.
له گرنگترین لێكه‌وته‌كانی خۆپیشاندانه‌كان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كابینه‌كه‌ی بوو.
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، دوای په‌سندكردنی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، پێویسته سه‌رۆك كۆمار له ماوه‌ی 15 رۆژدا كه‌سێكی دیكه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راسپێرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و واده ده‌ستوورییه، له 19ی ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار نه‌یتوانی كه‌سێك ده‌ستنیشان بكات، ئه‌وا؛ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران راده‌په‌ڕێنێت.
كابینه‌ی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك كابینه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر، له كاردایه و له یه‌كه‌م لێكه‌وته‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یدا، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كردووه، كه بڕیار بوو تا كۆتایی ئه‌م مانگه پڕۆژه‌كه راده‌ستی نوێنه‌ران بكات بۆ تاوتوێكردنی.
له باره‌ی ره‌شنووسی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كابینه‌ی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، مه‌سرور بارزانی گوتی: "هیوادارین بتوانین ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا ئاماده كراوه، جێبه‌جێی بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مه له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتووی به‌غدا ده‌مێنێت، كه پابه‌ند بن به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌وه".