مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم به عه‌قڵی كوردی و توانای خۆماڵی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره ته‌واو كرا
به‌رهه‌می عه‌قڵی كوردییه
K24 – هه‌ولێر:
به‌شی سێیه‌می شه‌قامی (120م)ـی شاری هه‌ولێر، كه بازنه‌ییه و به ده‌وری هه‌ولێردا ده‌سووڕێته‌وه، له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه. له وتارێكیشدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆشحاڵی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، خۆشحاڵم كه ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییه به عه‌قڵی كوردی و توانای خۆماڵی و ئه‌ندازیاری كوردی ته‌واوكرا و هیچی كه‌متر نییه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
ورده‌كاری پڕۆژه‌كه
شه‌قامه بازنه‌ییه‌كه درێژییه‌كه‌ی (37) كیلۆمه‌تره و به خێرایی رێگه‌پێدراوی هاتوچۆ، كه (110) كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا شوفێر له ماوه‌ی (21) خوله‌كدا جارێكی ته‌واو بازنه‌كه ته‌واو ده‌كات.
شه‌قامه‌كه به سێ قۆناغ كاره‌كانی ته‌واكراوه. له 2013 تا 2016 قوناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكرا. له كۆتایی ساڵی 2018 قۆناغی دووه‌می ته‌واوكرا. ئه‌مڕۆش دواقۆناغ كۆتاییهات و کرایەوە. له ئەمڕۆوە شۆفێران و هاووڵاتیانیش ده‌توانن شه‌قامه‌كه به‌كاربهێنن و هاتووچۆی تێدا ده‌كرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌واو كرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، دوا به‌شی شه‌قامی 120 مه‌تری بوو. ئه‌م به‌شه له 11 كیلۆمه‌تر، 6 پرد، 9 ئه‌نده‌رپاس، 80 هه‌زار مه‌تر كربستۆن، 65 هه‌زار مه‌تر په‌رژینی خۆپاراستن، زیاتر له 100 هه‌زار مه‌تر سێجا تێكه‌ڵه و ژماره‌یه‌ك شه‌قامی خزمه‌تگوزاری پێكهاتووه.
كۆمپانیای جێبه‌جێكار: پرۆژه‌كه دیاری حكومه‌ته
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خالید خۆشناو، سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی هێمن، كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ی له ئه‌ستۆ بوو، له گوتارێكدا كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ی به دیاریه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوبرد و گوتیشی: به ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه كارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیان ده‌كرێت و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و رێگه‌ی له‌و جۆره له هه‌موو شارێكی جیهان به‌و جۆره نییه.
خالید خۆشناو دووپاتیشیكرده‌وه، وێڕای هه‌موو كۆسپ و له‌مپه‌رێك توانیمان له ماوه‌ی دیاریكراودا به كاركردنی شه‌و و رۆژ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكه‌ین.
به‌ڵێنیشی دا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌كاربهێنن و گوتیشی: چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌ر ده‌سته، كه ئامانجیان پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كی زیاتره به هاووڵاتیان.
موژده‌ی ئه‌وه‌شی به خه‌ڵكی كوردستان دا، كه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی پڕۆژه‌ی هه‌ولێر گۆپاڵ له ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته خزمه‌تی هاووڵاتیان كه بڕیار بوو دوای 2 ساڵی دیكه ته‌واو بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌ولێر بووه‌ته خاوه‌نی پێنجه‌م شه‌قامی بازنه‌یی. له شه‌قامه‌كه‌دا هیچ ترافیكلایتێك نییه و بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و به‌فیڕۆنه‌چوونی سووته‌می.
فرسه‌ت سۆفی: خەڵکی کوردستان خۆشحاڵن
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌واو كرا، دوا به‌شی شه‌قامی 120 مه‌تری بوو، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌یه. ئه‌م به‌شه له 11 كیلۆمه‌تر، 6 پرد، 9 ئه‌نده‌رپاس، 80 هه‌زار مه‌تر كربستۆن، 65 هه‌زار مه‌تر په‌رژینی خۆپاراستن، زیاتر له 100 هه‌زار مه‌تر سێجا تێكه‌ڵه و ژماره‌یه‌ك شه‌قامی خزمه‌تگوزاری پێكهاتووه.
پارێزگاری هەولێر ئه‌وه‌شی گوت: "دڵنیام ئێستا خەڵکی هەموو سنووری پارێزگای هەولێر و خەڵکی کوردستان خۆشحاڵن بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژە ستراتیژییە، کە بە کوالێتیەکی بەرز و بەدیزاینێکی ئەندازەیی ناوازە شەقام و بەرزە پرد و ئۆڤەرپاس و هەموو پێکهاتەکانی ئەنجامدراوە، یەکێک لە شانازییەکانی ئێمە ئەو پڕۆژەییە، کە بە تەئکید کاریگەرییەکی ئێجگار گەورەی هەیە لەسەر ڕێکخستنەوەی سیستەمی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و لەسەر شەقامەکانی تری ناو هەولێر و جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری و لەسەر جوانکردنی سیمای شار و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان".
فرسه‌ت سۆفی گوتیشی: "بۆیە جێگای خۆیەتی سوپاس و پێزانی خۆم و خەڵکی هەولێر بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرببڕم بۆ ڕەزامەندیدان و تەمویلی ئەو پڕۆژەیە، کە دەبێتە دەستکەوتێکی دیکە لە خەرمانەی دەستکەوتەکانی حکومەتەکەمان، سوپاس و پێزانینی بەردەوامم بۆ جەنابی کاک مەسرور بارزانی بۆ هەوڵ و هیمەتی بەردەوامی لەتەواوکردنی ئەو بەشەی 120 مەتری، کە پارچەیەکی زۆرگرنگ و کاریگەرە و بەو شێوەیەش بازنەکە بەتەواوی بەیەک بەسترایەوە، سوپاس و ستایشی تایبەت و بێپایانم بۆ جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی، کە لەوکاتەی جەنابیان لە سەرۆکایەتی حکومەت بوو ئەو پڕۆژەیە دەستی پێ‌کرد و دوو قۆناغی گەورە و گرنگ لەو پڕۆژەیە کۆتایی پێهات".
ساسان عه‌ونی: دیدگای حكومه‌ت بایه‌خدانه به ژێرخان
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساسان عه‌ونی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
ساسان عه‌ونی گوتی: دیدگای حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خدانه به ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و گه‌شه‌پێدانی و هیوادارین له داهاتوودا، سه‌رجه‌م شاره‌كان به رێگه‌ی پێشكه‌وتوو به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار روونیشیكرده‌وه، بایه‌خ و روانگه‌ی حكومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی هاتوچۆ روانگه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌رییه و هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ساسان عه‌ونی داواشیكرد، شوفێران پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ.
مه‌سرور بارزانی: گرنگی به رێگه‌وبان ده‌ده‌ین
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌دا، رایگه‌یاند، دوا قۆناغی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرای هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێشتر له كابینه‌ی 8 بڕیاری لێدراوه و له كابینه‌ی نۆیه‌م دوا به‌شی ته‌واو كراوه.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، له كابینه‌ی نوێ‌دا ئێمه بڕیارمانداوه گرنگیه‌كی زیاتر به ژێرخانی ئابووری كوردستان بده‌ین و رێگه‌وبانیش یه‌كێكه له گرنگترین به‌شه‌كانی ئه‌و ژێرخانه و گرنگی زیاتری پێده‌ده‌ین.
مه‌سرور بارزانی: پڕۆژه‌كه به‌رهه‌می عه‌قڵی كوردییه
دووپاتیشی كرده‌وه، خوازیارین، كه بتوانین تۆڕێكی فراوانی رێگه‌وبان درووستبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان و میوانانیش كه سه‌ردانی كوردستانی ده‌كه‌ن و بۆ مه‌به‌ستی بازرگان‌یش سوودی لێوه‌ربگیرێت.
گوتیشی: "داوام له خوشك و برایان و هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان هه‌یه، كه سوود له‌و رێگه‌وبانانه وه‌ربگرن، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك سه‌لامه‌تی خۆیان و هاووڵاتیان له‌به‌رچاو بگرن، چونكه سه‌لامه‌تی ئه‌وان له هه‌موو شتێك گرنگتره".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری كرد و رایگه‌یاند، جێگه‌ی خۆشحاڵییه پرۆژه‌كه به عه‌قڵی كوردی و ئه‌ندازیاری كوردی جێبه‌جێ كراوه و ئه‌وه‌ش كه‌متر نییه له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی كه له شوێنی دیكه ده‌بینرێت.
دوای وتاره‌كه، سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه، قردێله‌ی سووری كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌یان بڕی و له‌مڕۆوه رێگه‌كه به رووی هاووڵاتیاندا كرایه‌وه.