پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژه‌یاسای مادده‌هۆشبه‌ره‌كان دەكات
بەپێی پڕۆژەیاساكە سەنتەری راوێژكاری و چارەسەری تووشبوان لە تەواوی شارەكانی ھەرێمی كوردستان دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش بریتی ده‌بێـت له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاسای مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
ھۆشمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "پڕۆژەیاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان لە 52 بڕگە پێكھاتووە، بۆیە نەتوانرا لە كۆبوونەوەی ھەفتەی رابردوو خوێندنەوەی دووەم بۆ تەواوی بڕگەكان بكرێت".
گوتیشی: "بەپێی پڕۆژەیاساكە سەنتەری راوێژكاری و چارەسەری تووشبوان بە ماددە ھۆشبەرەكان لە تەواوی شارەكانی ھەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، ھەركەسێكیش چارەسەر وەرنەگرێت سزا دەدرێت و سزاكانیش قورس‌تر دەبن. ھەروەھا ھەركەسێك زانیاری لەبارەی بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر بە دامودەزگا ئەمنییەكانی حكوومەت بدات خەڵات دەكرێت".
راشیگەیاند: "بەھۆی ھەستیاری بابەتەكە و بۆ ئەوەی باسكردن لە ماددە ھۆشبەرەكان نەبێتە ریكلام كۆبوونەوەی پەرلەمان بە داخراوی بەڕێوەدەچێت".
رۆژی دووشەممەی رابردوو 15/12/2019 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژه‌یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان دەستپێکرد.