ئەڵمانیا بە فەرمی پێشوازی لە نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکات
پەیوەندییەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەرفراوانتر دەبێت
K24 - دۆرتمۆند
دوای شەش ساڵ لە هەوڵەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، وەک رێکخراوێکی هەرێمی و جیهانی بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن ئەڵمانیاوە پێشوازی لە نوێنەری رێکخراوەکە کرا.
ئەمە لەکاتێکدایە خزمەتکردن و گەیاندنی هاوکاری لە وڵاتانی ئەوروپا ئەرکێکی قورسە و پێویستی بە چەندین رێوشوێن هەیە.
ئاوات مستەفا، نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ئەوروپا بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھاتنی ئێمە بۆ بەھێزكردنی پەیوەندییەكان و خزمەتكردنی زیاتری ئاوارە و پەنابەرانە لە كەمپەكانی ھەرێمی كوردستان و پڕۆژەی زیاتر بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان. بە خۆشحاڵییەوە لە ئەڵمانیا بە گەرمییەوە پێشوازیمان لێكرا".