بهكارهێنانی ماددهی هۆشبهر زیادیكردووه
ئەنجوومەنێکی باڵا بۆ بهرهنگاربوونهوهی ماددەی هۆشبەر دادەمەزرێت
K24 - ههولێر:
وەزیری تەندرووستی رایدەگەیەنێت ئەنجوومەنێکی باڵا بۆ روبەرووبونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت و لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش سەنتەری تایبەت بە ماددەی هۆشبەر دەکەینەوە.
پەرلەمانی کوردستانیش خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان کرد و ئەندامێکی لیژنەی تەندرووستیش دەڵێت لە ماوەی دوو ساڵ سەدا 5 بەکارهێنان بازرگانی بە ماددەکە زیادیکردووە.
پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵيیەکان کرد.
به گوێرهی پرۆژە یاساکە ئەنجوومەنێکی باڵا لە هەرێمی کوردستان بۆ روبەرووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر دادەمەزرێنرێـت و چەند سەنتەرێکیش بۆ چارەسەری ئاڵوودەبووان دهكرێتهوه و ئەوانەی بەکارهێنەرن لەو کەسانە جیادەکرێنەوە، كه بازرگانی بە ماددە هۆشبهرهکان دەکەن، ئەو ماددانەشی بۆ چارەسەری پزیشکی بەکاردەهێنرێن و کارتێکەرن، دەخرێنە ژێر چاودێری وردی وەزارەتی تەندروستییهوه.
ههر له پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکاندا سزاکان بۆ سێ هێندە زیادکراون و كهسانی تووشبووانیش دەخرێنە ژێر چارەسەر، ئەم یاسایە بۆ ئەوەیە رێگری بکرێت لە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.
پرۆژە یاساکە لە 52 ماددە پێکهاتووە، ئەو کەسانەی بازرگانی به مادده هۆشبهرهكان دەکەن، تا سزای لە سێدارەدانیان بۆ دیاریکراوە، بۆ ئەوانەشی ماددەکەو بازرگانەکە ئاشکرا دەکات خەڵاتی ماددی دەکرێن، ئهو سزا ماددییهشی لە بازرگانانی مادده هۆشبهرهكان وەردەگیرێت، دەخرێتە سندوقێکەوە بۆ چارەسەری توشبوان و دامەزراندنی سەنتەرەکانی چارهسهر خهرج دهكرێت.