پوتن دژی لینین ده‌دوێت.. پیاوی ده‌وڵه‌ت نه‌بوو
ئێستاش كێشه‌كانی لینین درووستی كردوون چاره نه‌كراون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی، ڤلادیمێر پوتن، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساڵانه‌یدا، كه زیاتر له 2 هه‌زار رۆژنامه‌نووس به‌شدار بوون، ره‌خنه‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی لینینی رێبه‌ری چه‌په‌كان گرت و گوتی: ئه‌و پیاوی ده‌وڵه‌ت نه‌بوو.
رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی "كۆمێرسانت"، أئهندریه كۆلیسنیكۆڤ، له باره‌ی وته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بۆتن سه‌باره‌ت به لینین پرسیاری كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێشتر پوتن، رێبه‌ری چه‌په‌كانی سۆڤیه‌تی به "لینینی پیر" ناوبردبوو، هه‌روه‌ها پرسیاری كرد، چی له جه‌سته‌ی هه‌ڵگیراوی لینین ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامدا پوتن گوتی: "له راستییدا نامه‌وێت باسی ئه‌و شتانه بكه‌م. به‌ڵام كه ساكۆرۆڤ ده‌پرسێت، له‌سه‌رم پێویسته وه‌ڵام بده‌مه‌وه. ده‌مه‌وێت بۆچوونی خۆم به‌م جۆره روونبكه‌مه‌وه".
پوتن به‌رده‌وام بوو له وه‌ڵامدانه‌وه و گوتی: "سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی لینین له مێژووماندا و ئه‌وه‌ی من له باره‌یه‌وه رام هه‌یه، ئه‌وه‌یه، كه لینین پیاوی ده‌وڵه‌تداری نه‌بوو. ئه‌و كه‌سێكی شۆڕشگێڕ بوو. كاتێك باسی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان كه‌ین كه مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه و هه‌میشه ده‌وڵه‌تێكی قه‌یسری ناوه‌ندی بووه، به‌ڵام با بزانین لینین چی به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته هێنا؟
لینین پێشنیازی فیدراڵیه‌تی نه‌كرد، ئه‌و كۆنفیدراڵیهتی هێنایه پێشه‌وه. ئه‌و رهچهڵهكانی له ناوچه‌ی جیاجیا ده‌ژیان بۆیان هه‌بوو له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌ربچن. ئێستا ببینین، ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی ده‌گۆڕێت بۆ كۆنفیدراڵی، به هۆی په‌یوه‌ستی به رهچهڵهكهكانهوه، ته‌نانه‌ت ناوچه‌كانیش دابه‌ش بوون، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی درووست كرد به تایبه‌تی له ناوچه‌ی نێوان كۆماره‌كان. هه‌ندێك له‌و كێشانه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ستالین دژی ئه‌و بابه‌ته بوو، وتارێكی له باره‌ی ناوچه‌كانی حوكمی زاتی نووسیی، به‌ڵام دواتر ملكه‌چی نموونه‌كه‌ی لینین بوو، ئه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی به كوێ گه‌یشت؟
من له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییهكهم له باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان گفتوگۆم كرد، رووبه‌رێكی فراوانی خاكی رووسیا له خۆرئاوا خراوه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا. ئه‌و زه‌ویانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و وڵاته‌وه نییه. زۆر سه‌یره، ئه‌و زه‌ویانه لینین له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سه‌یر داویه‌تی به ئۆكرانیا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێی وابوو، رێژه‌یه‌كی زۆری پرۆلیتاریا له ئۆكرانیا هه‌یه. چونكه ئه‌و كاته زۆرینه‌ی ئۆكرانیا خاكی كشتوكاڵی بووه.
به گشتی ئه‌وه‌ی لینین كردوویه‌تی ئێستا پێوه‌ی ده‌ناڵێنین. بڕیاری سه‌یری داوه. دیارترینیان چاره‌نووسی ده‌وڵه‌تی به‌ستبوویه‌وه به چاره‌نووسی حزبه‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بوو.
سه‌باره‌ت به ته‌رمه‌كه‌شی، ئه‌وه ئێستا جێی باس و خواس نییه. بڕواش ناكه‌م له‌و رووه‌وه هیچ بكه‌ین. لانیكه‌م له ئێستادا. زۆر كه‌س هه‌ن ژیان و مردنیان په‌یوه‌ست بووه به ده‌وڵه‌ته‌وه. له كۆتاییدا لینین رێبه‌ری پرۆلیتاریای جیهان بووه.