یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سوودمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایابی كوردستان بوو

له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سوودمه‌ندی یه‌كه‌م بوو، به‌وپێیه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرت و ركابه‌ره‌كه‌شی كه یانه‌ی سیروانی نوێیه كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یارییه‌كه‌ی یانه‌ی سۆران و هه‌ولێر كێشه‌ی تێكه‌وت و ته‌واو نه‌كرا، به‌ڵام ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی فیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی له به‌رژه‌وه‌ندی سۆران لێ دا.
سۆران 1 ـ 0 هه‌ولێر (یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا)
یانه‌ی سۆران له‌سه‌ر یاریگه‌ی رواندوز میوانداریی یانه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی گۆڵێكی بۆ سۆران هه‌ژمار كرد، ئه‌مه‌ش ناره‌زایی یاریزانان و ستافی راهێنه‌رانی یانه‌ی هه‌ولێری لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه یاریگه‌یان جێهێشت و ناوبژیوانیش فیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی سۆرانی لێ دا، له به‌رامبه‌ر دا یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م ئه‌نجامه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و گۆڵه‌كه به ناردوست لێكده‌ده‌نه‌وه.
له دوای یارییه‌كه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا گله‌یی له سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه ده‌كه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی یارییه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی سۆران ته‌واو كردووه.
نه‌ورۆز 0 ـ 0 زاخۆ
نه‌ورۆز له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی زاخۆی كرد، له ناوه‌راستی گێمی یه‌كه‌م دیار عه‌لی هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز ناسراو به حه‌مكه لێدانێكی پێناڵتی به‌فیڕۆدا و گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له گێمی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن.
دهۆك 1 ـ 0 شێروانه
دهۆك له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می خۆی میوانداریی شێروانه‌ی كرد، له خوله‌كی 33 چیا نازی هێرشبه‌ری دهۆك گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره‌كه‌ی بادینان كۆتایی هات، به‌مه‌ش شێروانه دوای 9 یاری نه‌یتوانی تامی سه‌ركه‌وتن بكات.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 0 ـ 0 برایه‌تی
له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداریی برایه‌تی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به راهێنه‌رایه‌تی وه‌لی كه‌ریم به كۆكردنه‌وه‌ی 3 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به 14 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
زێره‌ڤانی 0 ـ 1 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له دهۆك بووه میوانی یانه‌ی زێره‌ڤانی، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م و به دیاریكراوی له خوله‌كی 46 فه‌رهه‌نگ وریا هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ سیروانی نوێ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستانی گرت.
سیروانی نوێ 0 ـ 0 هه‌ندرێن
یانه‌ی هه‌ندرێن له هه‌ولێره‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی سلێمانی كرد، یارییه‌كه‌ش به درێژایی هه‌ردوو گێم به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
سیروانی نوێ به 15 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
.jpg)
