"چاکسازی لەناو خودی وەزارەتەکانیش دەستی پێکرد"
حکوومەت چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکەی چاکسازی رەوانەی پەرلەمان دەکات
K24- ههولێر:
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێم ئاشکرای دەکات، لە وەرزی یاسادانانی دووەم، حکوومەت چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکەی تایبەت بە چاکسازی رەوانەی پەرلەمان دەکات. وەزیری کارەباش دەڵێت: چاکسازی لە ناوخودی وەزارەتەکانیش دەستی پێکردووە.
دانا عهبدولكهریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دهڵێت: لە وەرزی یاسادانانی دووەم، حکوومەت چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکەی تایبەت بە چاکسازی رەوانەی پەرلەمان دەکات و جهختیش دهكاتهوه، ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران دەخوازن، ھەموو ئەو پڕۆژە یاسایانەی حکوومەت ئامادەی دەکات، وەکو پڕۆژە یاسای چاکسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەنگی تەواوی لەسەر بێت.
هاوكات كهمال محهمهد، وەزیری کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دهڵێت: لهناوخۆی وهزارهتهكانیش چاکسازی کارگێری دەستی پێکردووە، چاکسازیەکەش بە راسپاردەی سەرۆك وەزیرانە، بۆ ئەمەش چەند وەزارەتێکی حکوومەتی ھەرێم، جگە لە رێکخستنەوەی کاروبارەکانیان، چەند گرێبەستێکی گەورەیان ھەڵوەشاندۆتەوە و ھەندێك گرێبەستیش پێداچوونەوەی بۆ کراوە.
پڕۆژە یاسای چاکسازی کە لە ١٩ ماددەی سەرەکی پێکدێت، ئێستا لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش چاویان لەوەیە، چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکەی تایبەت بە چاکسازی ئامادە بکرێن، کە بابەتی چاکسازی لە سەرجەم کەرتەکان، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانی کابینەی نۆیەم.
H.B