كچه قوربانییهكی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان چیرۆكی خۆی بۆ كوردستان 24 دهگێڕێتهوه
ئامۆژگارییهكی كچان دهكات
K24 - كهركووك:
لە کەرکووك حاڵەتەکانی توندوتیژی سێکسی زیادیکردووە، یەکەیەکی چارەسەرکردنی تەندرووستی و دەروونيیش بۆ ئەو مەبەستە لە نەخۆشخانەی نەسر کرایەوە، لەماوەی ئەمساڵيشدا زیاتر لە پەنجا کەیسی دەستدرێژی سێکسی بۆ ڕێکخراوێکی ئافرەتان ھاتووە.
كچێك كه قوربانییهكی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکانە و کوڕێك فریویداوە، چیرۆکەکە لەوەرگرتنی ئادێکی فەیسبووکەوە دەستپێدەکات بەڵام بە کارەسات کۆتایی دێت.
کردنەوەی یەکەی چارەسەری پزیشکیە کە تایبەتە بە قووربانیانی تووندووتیژی سێکسی ، بۆ لەمەولا حاڵەتەکان دێنە ئێرە و لەڕووی تەندرووستی و دەروونییەوە چارەسەریان بۆ دەکرێت.
حاڵەتەکانی دەسترێژی سێکسی لە کەرکووك، ڕوو لە ھەڵکشانە و کەیسەکانیش زیاتر لای ڕێکخراوەکانی ئافرەتانە.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی ھیوای عێراقی لەمساڵدا تەنیا لای ئەوان زیاتر لە پەنجا کەیسی دەستدرێژی سێکسیان بۆ ھاتووە، زۆرترینی ئەو کەیسانەش لەو خێوەتگایانە تۆمارکراون کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێکراوە.
ئ. م