پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسند كرا
كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
K24 - سلێمانی
كەمێك پێش ئێستا و لە دووەم رۆژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە پەسند كرا.
ئارام بەختیار پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسند كرا. ھەرچەندە مشتومڕ لەسەر چەند خاڵێكی پەیڕەو ھەبوو، بەڵام پێدەچێت ھەموار كردنەوەی بكەوێتە دەست ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی".
گوتیشی: "ئەمڕۆ لە رۆژی دووەمی كۆنگرە یەكێتی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی ھەڵبژێردرێن".