نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی لە هەولێر کۆبوونەوە
كوردستان 24 هۆكاری هاتنه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 22/12/2019 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە محەمەد حەلبووسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە کەشێکى برایانەى ڕاشکاوانەدا بەڕێوە چوو و فوئاد حسێن جێگرى سەرۆك وەزیران و وەزیرى دارایى عێراق ئامادەى بوو، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکە و پرسى دامەزراندنى کابینەى داهاتووى حکوومەتى عێراق و ئەو پڕۆژە یاسایانەیان تاووتوێ کرد کە ئێستا لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقن.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کارى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى ئەرێنى بۆ کێشەکان بە شێوەیەک کە وەڵامدەرەوەى خواستە ڕەواکان بێت و لە خزمەتى تەواوى وڵات و گەل و پێکهاتەکانى عێراقدا بێت.
هەروەها هەردوولا کۆك بوون لەسەر پشتیگریى هاوبەشەکانیان لە پرۆسەى سیاسى بۆ دەستنیشانکردنى سەرۆك وەزیرانى داهاتووى عێراق بە شێوەیەك لەگەڵ خواست و داواى گەلى عێراقدا بێتەوە.
هاتنی حه‌لبووسی له كاتێكدایه، كه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌رقاڵی دانانی كه‌سێكن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، به‌و پێیه‌ی پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه.
ئ. م