لاڤرۆڤ: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نارده‌ی گاز بۆ ئه‌وروپا په‌ك ناخات
سەرەڕای سزاكانی ئەمه‌ریكا
K24 – هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سەرەڕای سزاكانی ئەمه‌ریكا، پرۆژەی بۆری نۆردستریم2 ترك ستریم بۆ گوستنەوەی گاز بەردەوام دەبێت.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتیشی: حكوومەتی رووسیا وەڵامی بۆ سزاكانی ئەمه‌ریكا دەبێت و سەرەڕای سزاكانی ئەمه‌ریكا، رووسیا و توركیا لە پەرەپێدانی بۆری گازی نۆرت ستریم2 تورك ستریم بەردەوام دەبن.
ھەفتەی رابردوو ئەمه‌ریكا سزای بەسەر ئەو كۆمپانیانە سەپاند، كە بەشداری لە بوونیاتنانی پرۆژەكانی نورد ستریمی باكووری دەكەن كە گاز رەوانەی ئەوروپا دەكەن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وروپاییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆیان ده‌ناسن و ئه‌وانیش په‌یوه‌ستن به‌و پڕۆژه‌یه‌وه، كه ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی وزه‌یان بۆ مه‌ودایه‌كی دوور ده‌كات. هه‌روه‌ها گومانیشی تێدا نییه ئه‌مه‌ریكا به‌و سزایانه‌ی ده‌یسه‌پێنێت، سوكایه‌تی به‌وانیش ده‌كات.