پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی نایاسایی گه‌رم ده‌بێت
هه‌رشه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌راتیدا كۆده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران رایدەگەیەنێت نزیکەی 80 هەزار کەس بە پلەی جۆراوجۆر بە نایاسایی خانەنشینکراون، تەنها لە ساڵی 2013دا، 27 هەزار کەس بە نایاسای خانەنشین کراون. ئەندامێکی لێژنەی ناوخۆش له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، پێداچوونەوە بۆ لیستی خانەنشینان دەکرێت و هەرشەش بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەڵدەوەشێنرێنەوە و دەبنە یەك بەڕێوەبەرایەتی.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی داتایه‌ك نزیکەی ٨٠ ھەزار کەس بە پلەی جۆراوجۆر خانەنشین کراون، کە پلەی وەزیری تێدایە تا ده‌گاته فەرنانبەری ئاسایی, وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، تەنھا لە ساڵی ٢٠١٣ ـدا ٢٧ ھەزار کەس بە نایاسایی خانەنشین کراون، کە بەشێکی زۆریان پلەی سەربازیان پێدراوە.
له‌كاتێكیشدا شەش بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان ھەن، نزار مەلاغەفار، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: بەپێ پڕۆژەیاسای چاکسازی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکان ھەڵدەوەشێنرێنەوە و لەیەك بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستاندا کۆدەکرینەوە. ئەو کەسانەشی کە بە نایاسایی خانەنشین کراون پێداچوونەوە بە خانەنشینیان دەکرێت.
یەکێک لە ماددەکانی پڕۆژە یاسای چاکسازی پێداچوونەوەیە بە یاسای خانەنشینی، کە حکوومەت پێشنیازی ٤٥ ساڵ تەمەن و ١٥ ساڵ خزمەتی بۆ پلە باڵاکان کردوە، بەڵام ئەمە بۆچوونی جیاوازی لەسەرە, یەکێك لەو ھەنگاوانەی رێگری لە خانەنشینیش دەکات، نایاسایی و وەرگرتی دوو مووچە ھەڵوەشاندنەوەی شەش بەڕێوەبەرایەتیەکەی خانەنشینیە.
H.B