ژماره‌ی چالاكوانه كوژراوه‌كانی عێراق ئاشكراكرا
سێ هه‌وڵی دیكه‌ی كوشتنیش شكستیهێناوه

K24 - هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق، ژماره‌ی ئه‌و چالاكوانه سڤیلانه‌ی ئاشكراكرد كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه تا ئێستا كوژراون.
عه‌لی به‌یاتی، كۆمیسیار له كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاندووه: "له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانی شاره‌كانی عێراقه‌وه تا ئێستا 29 چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوژراون و سێ هه‌وڵی كوشتنی دیكه‌ش هه‌بووه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و شكستیهێناوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "13 كه‌سیان له به‌غدای پایته‌خت كوژراون و تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هیچ كه‌سێكیان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه ده‌ستگیر نه‌كردووه".
شه‌ممه‌ی رابردووش كۆمسیۆنه‌كه رایگه‌یاندبوو، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ كوشتن و رفاندنی چالاكه سڤیله‌كان دابنێ".